Kurdistan24 · 22 Oct 2026
ئۆکرانیا بە سەدان درۆن هێرشی کردە سەر مۆسکۆ
سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ رایگەیاند، شەوی رابردوو 808 درۆن اراستەی مۆسکۆ کراون. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2026، سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانیی لە پەیامێکدا لە تێلیگرام روونیکردەوە، لە نێوان کاتژمێر 8:30ی شەوی 21ی تشرینی یەکەم تا 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەو ژمارە فڕۆکەیە بەرەو مۆسکۆ هەڵدراون، بەڵام سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی زۆربەیانیان تێکشکاندووە. سۆبیانین ئاشکرایکرد، هێرشەکە بووەتە هۆی برینداربوونی دوو کەس لە ناوچەیەکی دەرەوەی مۆسکۆ.
⬅ Back home
Read full article ➡