Kurdistan24 · 22 Oct 2026
ئیسرائیل لە گوندێکی سووریا نیشانە شکێن جێگیر دەکات
هێزەکانی ئیسرائیل هەڵیانکوتایە سەر گوندی جوملە لە رۆژئاوای دەرا و نیشانە شکێن لەسەر بانی ماڵی هاووڵاتییان جێگیر کردووە. ئاژانسێکی هەواڵی سووری بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئیسرائیل لەو گوندە هەڵمەتی پشکنین و هەڵکوتانە سەری چەندین ماڵیان کردووە، ئەمەش مەترسییەکی راستەوخۆی بۆ سەر ژیانی دانیشتووان دروستکردووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو راپۆرتە، سەربازانی ئیسرائیل قەناس بەدەستانیان لە ناو گەڕەکە نیشتەجێبوونەکاندا بڵاوەپێکردووە و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تەقە دەکەن.
⬅ Back home
Read full article ➡