Kurdistan24 · 22 Oct 2026
ترەمپ دڵخۆشە بەوەی رووسیا هاوکاریی ئێران ناکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، توانای ئابووری و سەربازیی ئێران گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی. ترەمپ خۆشحاڵیی خۆی بەوە دەربڕی کە رووسیا هیچ هاوکارییەکی ئێران ناکات. ترەمپ لە لێدوانێکدا روونیکردەوە، رووسیا و چین ئارەزووی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و تاران دەکەن. سەبارەت بە جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، ترەمپ پێی وایە چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکییە لە هەر کاتێکی دیکە نزیکتر بووەتەوە، چونکە هەردوو وڵات دەیانەوێت بەشداری لە کۆتاییهێنان بە جەنگەکە بکەن.
⬅ Back home
Read full article ➡