کۆمپانیای نەوتی بەسرە و ئێکسۆن مۆبیل یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد
Kurdistan24 · 21 Oct 2026

کۆمپانیای نەوتی بەسرە و ئێکسۆن مۆبیل یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

بە چاودێریی باسم محەمەد، وەزیری نەوتی عێراق، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان کۆمپانیای نەوتی بەسرە و کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی واژۆ کرا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی قۆناخی دووەمی پڕۆژەی بەکارهێنان و وەبەرهێنانی ئاوی دەریا لە کەرتی نەوتدا. چوارشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2026، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوت، پڕۆژەکە توانای بەرهەمهێنانی 2.5 ملیۆن بەرمیل ئاوی لە رۆژێکدا دەبێت، تایبەتە بە پاڵپشتیکردنی کێڵگە نەوتییەکان و قەرەبووکردنەوەی دابەزینی پەستانی کۆگاکانی نەوت لە ژێر زەویدا.


⬅ Back home Read full article ➡