پۆلیسی گەرمیان سەرجەم دووکاندارەکان ئاگادار دەکاتەوە
Kurdistan24 · 21 Oct 2026

پۆلیسی گەرمیان سەرجەم دووکاندارەکان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاگاداریی سەرجەم دووکانداران و فرۆشیارانی سنووری گەرمیان دەکاتەوە، بۆ ئەوەی جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلە بە منداڵان و مێردمنداڵان نەفرۆشن. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2026، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەکە، هۆشداریی بە دووکاندارەکانی سنوورەکەش داوە، هەر دووکاندار یان فرۆشیارێک، ئەم جگەرە یان ڤەیپ یان نێرگەلە بە منداڵان و مێردمنداڵان بفرۆشێت و بە بەڵگە لەسەر بسەلمێنێت، رێکاریی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر و دەدرێنە دادگا.


⬅ Back home Read full article ➡