Kurdistan24 · 21 Oct 2026
سەرۆک بارزانی هەژدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێر دەکاتەوە
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و بۆ ماوەی 10 رۆژ پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دەستی بەکارەکانی کرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ی تشرینی یەکەمی 2026، سەرۆک بارزانی هەژدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی لە شاری هەولێر کردەوە.بارەگای بارزانی رایگەیاندووە، ئەو پێشانگایە لەلایەن دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیرییەوە رێکخراوە، بە بەشداریی زیاتر لە 400 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە و بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان و کەسایەتییە سیاسی و رۆشنبیری و ئەکادیمی و رۆژنامەنووسان.
⬅ Back home
Read full article ➡