Kurdistan24 · 21 Oct 2026
نوجەبا: لە رێبازی ئێمەدا شتێک بە ناوی رادەستکردن یان داماڵینی چەک نییە
یاریدەدەری سەربازیی بزووتنەوەی نوجەبا، لە پەیامێکدا دەڵێت چەکی مقاوەمە، پیرۆزە، هیچ یەکێک لەم دەستەواژانەی (رادەستکردن، دەستبەرداربوون، داماڵینی چەک) لە فەرهەنگی ئێمەدا نییە. عەبدولقادر کەربەلایی، ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2026، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە، رایگەیاند، ئەم پەیامەی وەڵامێکە بۆ راستکردنەوەی زانیاریی هەڵەی هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن. هەروەها رایگەیاندووە، بڕیاریان سەبارەت بە بەشدارنەبوونیان لە پرۆسەی سیاسیی نەگۆڕە.
⬅ Back home
Read full article ➡