VAR · 24 Oct 2026
خۆراکە دەستکاریکراوەکان زیان بە بۆڕییەکانی خوێنی مێشک دەگەیەنن
توێژینەوەیەکی کەنەدی لە گۆڤاری (JAMA Network Open) دەریخستووە، زۆر خواردنی خۆراکە پیشەسازییە دەستکاریکراوەکان مەترسیی زیانگەیاندن بە بۆڕییەکانی خوێنی مێشک بە ڕێژەی ٤٠٪ زیاد دەکات.توێژینەوەکە لەسەر نزیکەی ٩ هەزار کەس ئەنجامدراوە؛ دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بەردەوام سۆسج، شیرینی، چپس، سووکەژەمە ئامادەکراوەکان و خواردنەوە شەکرییەکان دەخۆن، تووشی زیانێکی شاراوەی بۆڕییەکانی خوێن لە مێشکیاندا دەبن کە تەنیا بە تیشکی MRI دەبینرێت، هەروەها چەوریی جەستە و دەوری ئەندامە ناوەکییەکانیان بەرزترە.
⬅ Back home
Read full article ➡