یادی 42 ساڵەی کۆچی دوایی جگەرخوێن بەڕێوەچوو
964media · 22 Oct 2026

یادی 42 ساڵەی کۆچی دوایی جگەرخوێن بەڕێوەچوو

964+ نووسینگەی رۆژئاوا لە رۆژئاوای کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری شاعیر و نووسەر و هونەرمەندان، یادی 42 ساڵەی کۆچی دوایی شاعیری ناودار جگەرخوێن کرایەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.10.2026 دەستەی هاوبەشی نووسەران و رۆشنبیرانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، یادی 42 ساڵەی کۆچی دوایی شاعیری ناودار جگەرخوێن بەرز راگیرا. چالاکییەکە لەسەر گۆڕەکەی لە ماڵی پێشووی خۆی لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەچوو، چەند بڕگەیەکی هونەری و ئەدەبی و کولتووری و موزیک پێشکەش کرا.


⬅ Back home Read full article ➡