رێڕەوی بارهەڵگرەکان لە قەرەهەنجیرەوە تا بازگەی کەرکوک کۆنکرێت دەکرێ
964media · 24 Oct 2026

رێڕەوی بارهەڵگرەکان لە قەرەهەنجیرەوە تا بازگەی کەرکوک کۆنکرێت دەکرێ

964+ ئەحمەد مستەفا لە کاتی سەردانەکەدا، رێبوار تەها وتی، قۆناغێکی نوێی پرۆژەکە دەستی پێکردووە، کە بریتییە لە کۆنکرێتکردنی رێڕەوی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و بلوارەکان، لە بازگەی کەرکوکەوە تا ناوچەی قەرەهەنجیر. ئەمڕۆ شەممە 24.10.2026، رێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، سەردانی پرۆژەی فراوانکردن و نوێکردنەوەی رێگای کەرکوک – چەمچەماڵی کرد. بەپێی قسەکانی کە لە پێگەی فەڕمی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، لە قۆناغەکانی داهاتوودا، بەشەکەی دیکەی پرۆژەکە لە قەرەهەنجیرەوە بەرەو چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت.


⬅ Back home Read full article ➡