کەشەکە تەواو پایزییە و ئەگەری نمەباران هەیە
964media · 24 Oct 2026

کەشەکە تەواو پایزییە و ئەگەری نمەباران هەیە

964+ وریا فەتاح بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک روو لە دابەزین دەکەن و سبەی لە هەندێک ناوچە ئەگەری نمەباران هەیە. بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک نزمتر دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.


⬅ Back home Read full article ➡