964media · 19 Oct 2026
لە شوێنێکی وێرانەوە بۆ باخچەیەکی پڕ لە گوڵ؛ چیرۆکی باخچەوانێکی دڵسۆز
964+ دەریا ئەحمەد - تەقتەق لە قوتابخانەی تەقتەقی هاوڕێی بنەڕەتیدا، باخچەیەک هەیە کە بە گوڵە جۆراوجۆرەکانی جوانییەکی تایبەتی بە قوتابخانەکە بەخشیوە، باخچەیەک کە حەکیم عەبدولڕەحمان بە خۆشەویستی و ماندووبوونی خۆی دروستی کردووە. حەکیم کە لە ساڵی 2018ەوە وەک باخچەوان لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە لەم قوتابخانەیە دامەزراوە، دەڵێت، ئەوکات شوێنەکە وێران بوو، بەڵام بە هاوکاری خێرخوازان و هەوڵی خۆی، خۆڵەکەی گۆڕی و باخچەکەی ئاوەدان کردەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡