Kurdsat News · 24 Oct 2026
دۆزینەوەی ژمارەیەک گۆڕ کە مێژوەکەیان بۆ نزیکە 3000 ساڵ دەگەڕێتەوە لە سنە راگەیەندرا
شوێنەوارناسانی زانکۆی بوو عەلی سینای هەمەدان لە گۆڕستانێکی چاخی ئاسن لە باشوری رۆژئاوای سنە و لە داوێنی چیای ئاویەر، چەندین گۆڕ و شوێنەواری مێژویییان دۆزیوەتەوە کە تەمەنیان نزیکەی 3000 ساڵە. میدیای ئێران لە زاری کازم مەلازادە، ئەندامی گروپی شوێنەوارناسی رایگەیاندوە، لە سوێنی دۆزینەوەی گۆڕەکان، پێنج شوێنیان هەڵکۆڵیوە و ژمارەیەک گۆڕیان دۆزیوەتەوە، لە سەر گردەکەش پاشماوەی شوێنی ژیان دۆزراوەتەوە کە ڕەنگە هی سەردەمی ئەشکانی یان ساسانی بێت.
⬅ Back home
Read full article ➡