Westga News · 24 Oct 2026
شوان عەتوف دەبێتە سەرۆکی لیژنەی دادوەرانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کەرکووک بۆ شانۆ لە شەقام
وێستگەنیوز- هونەرمەندی دیاری کورد، شوان عەتوف، بە فەرمی وەک سەرۆکی لیژنەی دادوەرانی دەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کەرکووک بۆ شانۆ لە شەقام دیاریکرا، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی 11ەی ئەمساڵدا لە کەرکووک بەڕێوەبچێت. بەپێی داوەتنامەیەکی فەرمیی لیژنەی باڵای فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کەرکووک بۆ شانۆ لە شەقام کە بە واژۆی نەژاد نەجم، سەرۆکی فیستیڤاڵ ئاراستەی هونەرمەند شوان عەتوف کراوە، ناوبراو وەک سەرۆکی لیژنەی دادوەرانی دەیەمین خولی فیستیڤاڵەکە دەستنیشان کراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡