PUK Media · 24 Oct 2026
سەرۆککۆمار رێکخەری گشتی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕانی بەسەر کردەوە
سەرۆککۆماری عیراق، نزار ئامێدی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی سەردانی عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد. لەو دیدارەدا بارۆدۆخی گشتی وڵات و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتی سیاسی ناوچەکە و جیهان و گرژییەکانی ئەم دواییە خۆرهەڵاتی ناوەراست تاوتوێکران. سەرۆک کۆمار رۆڵی عومەری سەید عەلی بەرز نرخاند لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستان کە وەک یەکێک لە تێکۆشەرانی دێرین خزمەتی بە دۆزی رەوای گەلەکەی کردووە لە خەباتی کوردایەتیدا.
⬅ Back home
Read full article ➡