داهاتی نۆ مانگی رابردووی نەوتی عیراق 37 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
PUK Media · 24 Oct 2026

داهاتی نۆ مانگی رابردووی نەوتی عیراق 37 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا عیراق 533 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە و روانگەی ئیکۆی عیراقیش ئاشکرای دەکات، داهاتەکەی زیاتر لە 37 ملیار دۆلارە. روانگەی ئیکۆی عیراق لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی داتاکانی کۆمپانیانی سۆمۆ کە رادەستی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 533 ملیۆن و 459 هەزار و 327 بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە. دەشڵێت، داهاتی ئەو بڕە نەوتە 37 ملیار و 388 ملیۆن و 384 هەزار و 828 دۆلار بووە و زیاتر لە 33 ملیار دۆلار خراوەتەسەر هەژماری بانکی ناوەندی عیراق.


⬅ Back home Read full article ➡