هێرشێکی تیرۆرستی لە ئوردن ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
PUK Media · 23 Oct 2026

هێرشێکی تیرۆرستی لە ئوردن ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

بەهۆی هێرشێکی چەکداری لەناو کەنیسەیەکی پارێزگای کەرک لە ئوردن ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون. تەلەفزیۆنی ڕەسمیی ئوردن ئاشکرایکرد: هێرشەکە لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە ئەنجامدراوە و ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربوون، هێزە ئەمنیەکانیش ڕووبەڕووی چەکدارەکان بوونەتەوە و بەدوایاندا دەگەڕێن و بەهۆی هێرشەکەوە 7 کەس کوژراون و 34ی دیکەش برینداربوون، هێرشەکەش لەکاتی ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن بووە لە تەرمێک لە کەنیسەکەدا.


⬅ Back home Read full article ➡