نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی زیاتری تۆمارکرد
PUK Media · 23 Oct 2026

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی زیاتری تۆمارکرد

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە بەرزبوونەوەی زیاتر کرد، ئەویش بەهۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لەبارەی ئەگەری تێکچوونی پرۆسەی دابینکردنی وزە و هێرشی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە. ئەمڕۆ هەینی 23ی10ی2026 بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 0.5% بەرزبووەوە و گەیشتە 113.75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە بەرامبەریشدا نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکی (WTI) بە رێژەی 0.7% بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و نرخەکەی بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە بۆ 100.13 دۆلار.


⬅ Back home Read full article ➡