بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بەرزترین ئاست تۆماردەکات
PUK Media · 22 Oct 2026

بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بەرزترین ئاست تۆماردەکات

نرخی نەوت بەرزبووە، بەشێوەیەک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت و تێکساس زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبوونەوە، بەمەش نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا تۆمار کرد. ئەمڕۆ 22ی 10ی 2026، نرخی نەوت بەرزبووە، بەشێوەیەک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت دوو دۆلار و 82 سەنت بەرزبووەوەو گەیشتە 111 دۆلار و 64 سەنت، بەمەش بەرزترین ئاستی لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا تۆمار کرد. هاوکات نرخی یەک بەرمیل خاوی تێکساس دوو دۆلار و 24 سەنت بەرزبووەوەو گەیشتە 99 دۆلار و 39 سەنت.


⬅ Back home Read full article ➡