PUK Media · 21 Oct 2026
چیفتچی: پڕۆسەی ئاشتی لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە
مستەفا چفتچی، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایدەگەیەنێت: هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی و رێگریی کردن لە هەر هەوڵێکی تێکدەرانە. مستەفا چفتچی، وەزیری ناوخۆی تورکیا، رایگەیاند: پڕۆسەی ئاشتی بە سەرکەوتوویی بەرەو پێشەوە دەچێت و نزیک دەبێتەوە لە کۆتایی و دەبێت پڕۆسەکە سەرکەوتووبێت، چونکە کاتی زۆرمان لەبەردەستدا نییە. راشیگەیاند: بەهۆی باشتربوونی دۆخی ئەمنیەوە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دوو هەزار و 63 خاڵی پشکنینی هەڵوەشاندووەتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡