PUK Media · 21 Oct 2026
ترەمپ: ئەوەی لە فەرەنسا روودەدات شۆڕشە و پەیوەندی بە کۆچبەرییەوە هەیە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: ئەوەی لە فەرەنسا روودەدات شۆڕشە و تەنها خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی نییە، رووسیاش ئارەزوو دەکات بگاتە رێککەوتن لەگەڵ ئۆکرانیا و کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەوەی لە فەرەنسا روودەدات شۆڕشە نەک دەربڕینی ناڕەزایەتی و هۆکاری کێشەکەش کۆچبەرییە و پێویستە ئەوروپا بارودۆخی خۆی سەبارەت بە کۆچبەری چاک بکات، ئەگەر نا کیشوەرەکە بەو شێوەیەی دەیناسین نامێنێتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡