PUK Media · 19 Oct 2026
پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێم دابەش دەکرێت
بڕیارە سبەینێ لە سلێمانی و گەرمیان دەست بە دابەشکردنی، بەشی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیارانی ئەمساڵ دەکریت، کە زیاتر لە پێنج ملیار دینارە. لەوبارەیەوە سایلۆی سلێمانی بڵاویکردەوە: ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکەینەوە کە بۆ وەرزی 2026 گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە، سبەینێ سێشەممە 20ی 10ی 2026 تا پسووڵەی 81 سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان و داواشیکردووە، ئەو کەسەی گەنمەکەی بەناوەوە رادەستکراوە خۆی ئامادەبێت، یاخود کەسی ئامادەبوو بریکارنامەی فەرمانگەی دادنوسی پێ بێت.
⬅ Back home
Read full article ➡