وەزارەتی نەوتی عێراق: لە ماوەیەکی نزیکدا نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرین
Kurdistan24 · 24 Oct 2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە ماوەیەکی نزیکدا نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرین

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: سەرجەم رێکارە ئیداری و تەکنیکییەکانی تایبەت بە ناردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان تەواو بوون و، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا پرۆسەی دابەشکردنی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات. شەممە، 24ی تشرینی یەکەمی 2026، سەلیم روکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ی گوت: تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ ناردنی پشکی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کۆتایییان پێهاتووە و، لە ماوەیەکی نزیکدا پرۆسەی گەیاندن و دابەشکردنی دەستپێدەکات.


⬅ Back home Read full article ➡