Kurdistan24 · 24 Oct 2026
حووسییەکان دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودیەیان کردە ئامانج
گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند، هێزەکانیان حەوت ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەتیان لە قوڵایی خاکی سعوودیە بە بەکارهێنانی ژمارەیەک مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێکهێناوە. شەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2026، یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان رایگەیاند، لە یەکەم ئۆپەراسیۆندا، فڕۆکەخانەی خالید لە ریاز، پایتەختی سعوودیە لە دوو قۆناخدا کرایە ئامانج. سەریع جەختیکردەوە، ئامانجەکان بە وردی پێکراون.
⬅ Back home
Read full article ➡