VAR · 24 Oct 2026
سەرۆک وەزیران: سەرجەم گرێبەستەکان دەکرێنە هەمیشەیی و 120 هەزار پلەی نوێ لە بودجەی2027 دابین دەکرێت
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕێنمایی تەواوی داوە بە هەمیشەییکردنی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێی ڕۆژانە لەسەر میلاکی هەمیشەیی دەوڵەت، هاوکات بڕیاری هێنانەکایەی 120 هەزار پلەی وەزیفیی نوێ بە شێوەی گرێبەست لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 بۆ سەرجەم توێژە جیاوازەکان دراوە. سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ تەرخانکردنی پارەی پێویست تاوەکو بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان بڕیاری هەمیشەییکردن و دامەزراندنە نوێیەکان بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡