964media · 24 Oct 2026
مقاوەمەی ئیسلامی: ئەمریکا 171 پێشێلکاری ئەنجام داوە
964+ ئەحمەد مستەفا مقاوەمەی ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، ئەمریکای بە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق تۆمەتبار کرد و رایگەیاند کە لە 30ی ئەیلولەوە تا 23ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، 171 پێشێلکاریی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکە شەڕکەر و سیخوڕییەکانی ئەمریکاوە تۆمار کراوە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە بڕیارەکانی داخستنی فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران بە ئیرادەی ئەمریکا دەدرێن، و ئەمەش بە پێشێلکردنی رێکەوتنەکان و پابەندبوونەکان و بێبایەخکردنی سەروەریی نیشتمانی لێک دەدرێتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡