Kurdsat News · 24 Oct 2026
کارەبای سلێمانی: داوای لێبوردنمان لە لەتیف هەڵمەت کرد و کارەباکەی بۆ هەڵکرایەوە
کارەبای سلێمانی رایەگیاند کوژانەوەی کارەبای ماڵی لەتیف هەڵمەتی شاعیر، پەیوەندی بەپسولەی کارەباوە هەبوە و لە ئێستادا کارەباکەی بۆ هەڵکراوەتەوە. کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە دوای ئاگاداربونیان لە بابەتەکە، راستەوخۆ پەیوەندیان بە لەتیف هەڵمەتی شاعیرەوە کردوە و دوای وەرگرتنی زانیارییەکان کارەباکەی بۆهەڵکراوەتەوە. ئاماژەی بەوەشکردوە، سیستمەکە ناوی هاوبەشەکان ناناسێت و دەیکوژێنێتەوە، لە ئێستادا کارەباکەی بۆهەڵکراوەتەوە و داوای لێبوردنی لێکراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡