شۆفێر و پێنج یاریزانی قامیشلۆ سپۆر بریندارن
964media · 24 Oct 2026

شۆفێر و پێنج یاریزانی قامیشلۆ سپۆر بریندارن

964+ گەرناس مەعۆ - رۆژئاوای کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج یاریزان و شۆفێری یانەی قامیشلۆ سپۆر تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و بریندار بوون و سیانیان برینەکەیان سەختە. دیدار زازا بەڕێوەبەری کارگێڕی قامیشلۆ سپۆر بە 964ی وت، رووداوەکە بە شێوەیەک بووە کە بارهە:گرێک ویستوویەتی تێپەڕێت و خۆی کێشاوە بەوە ئۆتۆمبێلەکەی ئەماندا و ئێشتا سەرجەم بریندارەکان لە نەخۆشخانەن. دەشڵێت، سێ کەسیان دۆخی تەندروستیان جێگرە و ئەوانی دیکە پێویستیان بە نەشتەرگەرییە و رەنگە تا دوو رۆژ لە نەخۆشخانە بن.


⬅ Back home Read full article ➡