Channel8 · 22 Oct 2026
پارێزگاری دهۆک پێشوازی لە ڕاهێنەر و یاریزانانی تیپی بالەی خانمی یانەی سەنحاریب کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک پێشوازی لە دەستەی کارگێڕی و ڕاهێنەر و یاریزانانی تیپی بالەی خانمی یانەی سەنحاریب کرد. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پارێزگاری دهۆک پیرۆبایی لە تیپی بالەی یانەکە کرد بە بۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانەکانی عێراق و پشتیوانی خۆی بۆ تیپەکە دەبڕی بۆ چالاکیەکانیان بە تایبەت بەشداریکردنی تیپەکە وەک نوێنەری عێراق لە پاڵەوانێتی بالەی یانەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا کە بڕیارە لە وڵاتی لوبنان بەڕێوەبچێت.
⬅ Back home
Read full article ➡