پێکدادان لە بروکسل و خۆپیشاندان لە ئەڵمانیا دەستیپێکرد
Kurdistan24 · 25 Oct 2026

پێکدادان لە بروکسل و خۆپیشاندان لە ئەڵمانیا دەستیپێکرد

پۆلیسی بەلجیکا بۆ بڵاوەپێکردنی سەدان خۆپیشاندەر لە بروکسلی پایتەخت گازی فرمێسکڕێژ و سپڕای بیبەری بەکارهێنا، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران، کە زۆربەیان گەنج بوون، بۆ داواکردنی زیادکردنی بودجەی کەرتی پەروەردە هاتنە سەر شەقام و ئاگریان لە چەند پاسکیل و ماتۆڕسکیلێک بەردا. پۆلیسی بروکسل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بۆ پاراستنی ئاسایشی گشتی 9 کەسیان دەستبەسەر کردووە؛ پێنج کەس بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایش و چوار کەسی دیکەش بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی قەدەخەکراو و هاندانی ئاژاوە.


⬅ Back home Read full article ➡