Kurdistan24 · 25 Oct 2026
ترەمپ هەڕەشەی دووبارە هێرش کردنە سەر ئێران دەکات
سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەگەری هەیە هێرشێک بکەینە سەر ئێران، ئەگەریش هەیە لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بگەینە رێککەوتنێکی گەورە و باش". دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا روونیکردەوە: "بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەینەوە و رەنگە سبەی یاخود دوو سبەی رووبدات، بەڵام کاتی هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئاشکرا ناکەم. دڵنیا نیم ئایا ئێران رێککەوتنێک واژۆ دەکات یان نا، بەڵام لە هەردوو حاڵەتەکەدا ئێمە براوە دەبین".
⬅ Back home
Read full article ➡