Westga News · 25 Oct 2026
شارەزایەکی کەشناسی: مانگی 11ەی ئەمساڵ ساردتر دەبێت و مەترسی لافاو هەیە
وێستگەنیوز- شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای مانگی 11ەی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ساردتر دەبێت و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە. ئەمرۆ یەکشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2026، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای مانگی 11ەی ئەمساڵ خستەڕوو و ڕایگەیاند، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان مانگی 11 ساردتر دەبێت بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو.
⬅ Back home
Read full article ➡