Kurdistan24 · 25 Oct 2026
رێکارەکانی دەستنیشانکردنی قایمقامی نوێی شنگال بەردەوامن
تا ئێستا نۆ کەس سیڤی خۆی پێشکەشی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کردووە، لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستەکە کرابووەوە و رۆژی پێنجشەممە دەرگای خۆکاندیدکردن داخرا. هەفتەی رابردوو لە رۆژی یەکشەممەوە تا پێنجشەممە، دەرگای خۆکاندیدکردن کرابووەوە و چەند مەرجێکی تێدا دەستنیشان کرابوو کە دیارترینیان: - دەبێت خەڵکی پارێزگای نەینەوا بێت. - تەمەنی لە 30 ساڵ زیاتر بێت. - دەبێت رابردووی پاک بێت، واتە سەر بە حزبی بەعس نەبووبێت. - دەبێت 10 ساڵ زیاتر خزمەتی هەبێت.
⬅ Back home
Read full article ➡