964media · 25 Oct 2026
دەستپاکی: بەرپرسێک دەستی بەسەر سێ ملیار دیناردا گرتووە
964+ ئەحمەد مستەفا دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی پێشووی بەشی ژمێریاری پارێزگای سەڵاحەدین دەرچووە، بە تۆمەتی دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی سێ ملیار دیناری عێراقی. کە ئەو پارەیە بۆ دابینکردنی سووتەمەنی مۆلیدەکان تەرخان کرابوو. بەپێی راگەیەندراوی دەزگاکە، لێکۆڵینەوە و پشکنینەکانی تیمی ئۆفیسی لێکۆڵینەوەی سەڵاحەدین ئاشکرایان کردووە کە تۆمەتبارەکە بڕی دوو ملیار و 975 ملیۆن دیناری لە لیژنەی کڕینی سووتەمەنی وەرگرتووە.
⬅ Back home
Read full article ➡