964media · 25 Oct 2026
بانکی خانوبەرە یەک تریلیۆن دیناری دیکەی بۆ قەرزی نیشتەجێبوون تەرخان کرد
964+ ئەحمەد مستەفا بانکی خانوبەرەی عێراق رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی و لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران، بڕی یەک تریلیۆن دیناری دیکەی بۆ دەستپێشخەریی نیشتەجێبوون لە ساڵی 2026 تەرخان کردووە. ئەم بڕە پارەیە بۆ دابینکردنی قەرز بۆ هاوڵاتییان تەرخان کراوە، بە مەبەستی کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگە وەبەرهێنان کارییەکان، ئەم هەنگاوەش ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون، دابینکردنی هەلی کار و بوژاندنەوەی ئابووریی نیشتمانییە.
⬅ Back home
Read full article ➡