Kurdistan24 · 25 Oct 2026
سەرۆکوەزیران دوو پڕۆژەی گرنگی لە زاخۆ کردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو پڕۆژەی (گۆڵدن گلۆباڵ دیڤێلۆپمێنت) و (مۆتۆر پلێکس عێراق)ی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردەوە. پڕۆژەی (گۆڵدن گلۆباڵ دیڤێلۆپمێنت) لقی سەرەکیی دابەشکردنی ئۆتۆمبێلەکانی نیسان و راهێنانی کارمەندانە بۆ هەموو هەرێمی کوردستان و عێراق. مانگانە نزیکەی دوو هەزار ئۆتۆمبێلی نیسان لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیلەوە دەگەنە ئەم لقە و لەوێوە بەسەر شارەکانی عێراقدا دابەش دەکرێن.
⬅ Back home
Read full article ➡