فڕۆکەخانەی ریاز دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی راگەیاند
Kurdistan24 · 25 Oct 2026

فڕۆکەخانەی ریاز دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی راگەیاند

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ریاز رایگەیاند،لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە گەشتە ئاسمانییەکان دەست پێدەکەنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دێت دوو هەفتەیە بەهۆی هێرشی حوسییەکانی یەمەنەوە گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو فڕۆکەخانەیە وەستاوە لە بەرامبەریشدا حوسییەکان هۆشداری دەدەن لە هێرشی زیاتر. ماڵپەڕی "فڵایت رادار" کە تایبەتە بە چاودێریکردنی گەشتە ئاسمانییەکان، ئەوەی پیشان داوە کە بەرەبەیان ئەمرۆ فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی ریازەوە بەرەو شاری جەددەی سعودیە فڕیوە.


⬅ Back home Read full article ➡