سەعاتە گەورەکەی ناو بازاڕی سلێمانی 15 ساڵە خەوتووە و خەبەری نابێتەوە
964media · 25 Oct 2026

سەعاتە گەورەکەی ناو بازاڕی سلێمانی 15 ساڵە خەوتووە و خەبەری نابێتەوە

964+ دیلان محەمەدجەزا - سلێمانی سەعاتە گەورەکەی ناو بازاڕی سلێمانی نزیکەی 15 ساڵە خەوتووە و خەبەری نابێتەوە. سەعاتەکە لەسەر بینای ئەسحابە سپی هەڵواسراوە و دەڕوانێتەسەر بازاڕی خانەقا و دەورووبەری، بیناکە ساڵی 2009 تەواوکراوە و سەعاتەکەش لەلایەن کۆمپانیایەکی تورکییەوە دانراوە، هەر لەو کاتەوە ناوەناوە کاریکردووە و لە ساڵی 2010 بەداوە یەکسەر لەکارکەوتووە و لەسەر 3:09 خولەکدا وەستاوە.


⬅ Back home Read full article ➡