Kurdistan24 · 25 Oct 2026
کونسوڵی چین: کارگەی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە زاخۆ گەورەترین پڕۆژەیە لە هەرێمی کوردستان
کونسولی گشتیی چین بەوەکالەت رایگەیاند، سەردانیکردنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەم وەرزی پایزەدا بۆ بەشداریکردن لە واژۆکردنی رێککەوتننامەی گرووپەکانی هارلم و دانانی بەردی بناخەی کارگەی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل، جێگەی دڵخۆشییە. ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ی تشرینی یەکەمی 2026، ژانگ جیانشین، کونسوڵی گشتیی چین بەوەکالەت لە وتارەکەیدا گوتی: "بەناوی کونسولخانەی چین لە هەرێمی کوردستان، سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ ئەو پشتیوانییە بەردەوامەی پێشکەشی کۆمپانیا چینییەکانی کردووە".
⬅ Back home
Read full article ➡