سەرۆکوەزیران بەردی بناخەی پڕۆژەی گەشتیاریی گەلیی زاخۆ دادەنێت
Kurdistan24 · 25 Oct 2026

سەرۆکوەزیران بەردی بناخەی پڕۆژەی گەشتیاریی گەلیی زاخۆ دادەنێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پڕۆژەی گەشتیاریی گەلیی زاخۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دادەنێت. ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەردی بناخەی پڕۆژەی گەلیی زاخۆی گەشتیاری دادەنێت. ئەم پڕۆژە گەورەیە لەسەر رووبەری 2620 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت، گوژمەی تەرخانکراویش بۆی دەگاتە 120 ملیۆن دۆلار. بەپێی پلانەکە، ماوەی حەوت ساڵ بۆ تەواوکردنی تەواوی کارەکانی پڕۆژەکە دیاری کراوە.


⬅ Back home Read full article ➡