Kurdistan24 · 25 Oct 2026
جین کای: زاخۆ دەبێتە ناوەندی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل
ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ی تشرینی یەکەمی 2026، جین کای نوێنەری کۆمپانیای جیتۆر رایگەیاند، زاخۆ خاوەنی پێگەیەکی ستراتیجی و لۆجستییە و بڕوامان وایە توانایەکی زۆری بۆ راکێشانی وەبەرهێنان و پیشەسازیی ئۆتۆمبێل و کەلوپەلەکانی هەیە. هەرێمی کوردستان دەبێتە ناوەندێکی نوێ بۆ دەستپێکردنی قۆناخێکی تازە لە پەرەپێدانی ئۆتۆمبێل، بۆیە هەرێمی کوردستان و عێراق دەبنە بازاڕێکی ستراتیجیی گرنگ. کای روونیکردەوە، لە ساڵانی رابردوودا گەشەیەکی باشی براندە جیهانییەکانیان لە ناوچەکەدا بینیوە.
⬅ Back home
Read full article ➡