تۆمەتباری بکوژی دوو براکەی ئاکرێ خۆی رادەستی پۆلیس کرد
Kurdsat News · 25 Oct 2026

تۆمەتباری بکوژی دوو براکەی ئاکرێ خۆی رادەستی پۆلیس کرد

پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، تۆمەتباری کوژرانی دوو براکەی ئاکرێ خۆی رادەستی پۆلیس کرد. دڵبرین غازی، پەیامنێری کوردسات نیوز، لە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئاکرێوە رایگەیاند، دوای چوار رۆژ تۆمەتباری بکوژی دوو براکەی ئاکرێ خۆی رادەستی پۆلیس کرد دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 22ی10ی2026 لە بەردەم پارکی ئاکرێ کەسێک تەقەی لە دوو برا کرد و هەردووکیانی کوشت و یەکێکی دیکەیشی بریندار کرد، دوای چەند جارێک لە هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرکەوتوو نەبوون.


⬅ Back home Read full article ➡