Rudaw · 25 Oct 2026
پێشبینی دەکرێ شەپۆلێکی بارانبارین 12 پارێزگای باکووری کوردستان بگرێتەوە
رووداو دیجیتاڵ پێشبینی دەکرێ شەپۆلێکی بارانبارین چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان بگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینییەکانی کەشوهەوای تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشبینی دەکرێ ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ی تشرینی یەکەمی 2026، لە 12 پارێزگای باکووری کوردستان کە بریتین لە مێردین، شرنەخ، جۆلەمێرگ، بەدلیس، وان، چەولیگ، مووش، ئاگری، ئەرزەڕۆم، ئیدر، ئەردەخان و قەرس باران ببارێ. ئەگەری دروستبوونی لافاو لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئیدر و ئاگری دەبێت.
⬅ Back home
Read full article ➡