مەسرور بارزانی بەردی بناخەی پڕۆژەی گەلیی زاخۆی گەشتیاریی دانا
Kurdistan24 · 25 Oct 2026

مەسرور بارزانی بەردی بناخەی پڕۆژەی گەلیی زاخۆی گەشتیاریی دانا

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەردی بناخەی پڕۆژەی گەلیی زاخۆی گەشتیاریی دانا. ئەم پڕۆژە گەورەیە لەسەر رووبەری 2620 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت، گوژمەی تەرخانکراویش بۆی دەگاتە 120 ملیۆن دۆلار. بەپێی پلانەکە، ماوەی حەوت ساڵ بۆ تەواوکردنی تەواوی کارەکانی پڕۆژەکە دیاری کراوە. پڕۆژەی گەلیی زاخۆ لە چەندین بەشی گرنگ و مۆدێرن پێکدێت.


⬅ Back home Read full article ➡