Kurdistan24 · 25 Oct 2026
کونسوڵی ژاپۆن: کردنەوەی لقی نیسان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی کوردستان گرنگە
لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لقی سەرەکیی کۆمپانیای نیسان لەسەر ئاستی عێراق کرایەوە. کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمەکەدا رایگەیاند، نوێنەرایەتیکردنی حکوومەتی ژاپۆن لەو پڕۆژەیەدا جێگەی شانازییە. ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ی تشرینی یەکەمی 2026، هیتووشی هیکوزوکا، کونسوڵی ژاپۆن جەختی لە گرنگیی فراوانکردنی پڕۆژەکانی نیسان لە هەرێمی کوردستان کردەوە و پیرۆزبایی لە کۆمپانیای ئۆتۆمۆتیڤ کرد بۆ ئەو هەوڵانەی لەم پڕۆژەیەدا خستوویانەتە گەڕ.
⬅ Back home
Read full article ➡