964media · 25 Oct 2026
ئەو ماتۆڕانەی خەڵکیان بێزار دەکرد دەستیان بەسەرداگیرا
964+ وریا فەتاح لیژنەی ئەمنی شارەزوور و هاتوچۆی قەزاکە، هەڵمەتێکیان بۆ ئەو ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلانە دەستپێکرد کە ببونە هۆی بێزارکردنی خەڵک و 31 دانەیان رەوانەی گەراجی دەستبەسەرداگرتن کرد. هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردەوە، لە هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی و دیاردە دزێوەکان، لیژنەی ئەمنی و مەفرەزەکانی هاتوچۆی شارەزوور، دەستیان لەسەر 28 ماتۆڕسکیل و سێ ئۆتۆمبێل دا گرت. روونیشی کردووەتەوە کە سەرجەمیان رەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتن کراون بەمەبەستی لێپرسینەوەی یاسایی.
⬅ Back home
Read full article ➡