کوردستان24 دوا زانیاریی لەبارەی زیانی لافاوەکەی سەڵماس بڵاو دەکاتەوە
Kurdistan24 · 25 Oct 2026

کوردستان24 دوا زانیاریی لەبارەی زیانی لافاوەکەی سەڵماس بڵاو دەکاتەوە

سێ رۆژ بەسەر لافاوەکەی سنووری سەڵماس لە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێدەپەڕێت، کە بەهۆیەوە 161 هاووڵاتی بێ ماڵ و شوێنی حەوانەوە ماونەتەوە. حکوومەتی ئێران جگە لە هەندێک هاوکاریی سەرەتایی، تا ئێستا هیچ پلانێکی بۆ چۆنیەتی قەرەبووکردنەوە و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون رانەگەیاندووە. 22ی ئەم مانگە، بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوی لەناکاو لە چەند گوندێکی سەر بە سەڵماس لە پارێزگای ورمێ، زیانی گیانی و ماددی بەر دانیشتووانی ناوچەکە کەوت.


⬅ Back home Read full article ➡