964media · 25 Oct 2026
964 فریای ئەوێش کەوت؛ چاڵوچۆڵییەکانی بازاڕی سەرچنار پڕکرانەوە
964+ ئەحمەد محەمەد - سلێمانی تەنیا چەند رۆژێک دوای ئەوەی 964 کێشەی چاڵوچۆڵییەکانی ناوبازاڕی سەرچناری سلێمانی خستەڕوو، لایەنی پەیوەندیدار هاتە سەرخەت و ئەمڕۆ چاڵوچۆڵییەکان پڕکرانەوە. کێشەکە ئەوەبوو، ناوبازاڕی سەرچنار پڕببوو لە چاڵوچۆڵی، ئەوەش هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان و هاوڵاتیانی قورس کردبوو. هەفتەی رابردوو و لە 18ی ئەم مانگە، 964 کێشەکەی پیشاندا و داواکاریی خەڵکەکەی گەیاند، ئەمڕۆ و دوای هەفتەیەک چاڵوچۆڵییەکان پڕکرانەوە و کێشەکە چارەسەر بوو.
⬅ Back home
Read full article ➡