PUK Media · 25 Oct 2026
پێشێلکاریی مافی ژنان لەسووریا زیادی کردووە
ئینستیتوتی نێودەوڵەتی ئازادی ئایینی رایدەگەیەنێت: لەدوای رووخانی رژێمی ئەسەد لە سووریا، رفاندن و بێسەروشوێنکردنی ژنان و کچانی کەمینە ئایینیەکان زیادی کردووە. ئینستیتوتی نێودەوڵەتی ئازادی ئایینی لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد: لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، پێشێلکاری و رفاندن و بێسەروشوێنکردنی ژنان و کچانی کەمینە ئایینیەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووەو زۆربەی ئەم پێشێلکاریی و رفاندنانەش ژنانی کۆمەڵگەی عەلەوییەکانی لە سووریا کردوەتە ئامانج.
⬅ Back home
Read full article ➡