سێ پلان لەلایەن مۆرینیۆوە بۆ سەرکەوتن بەسەر بارسێلۆنادا
Rudaw · 25 Oct 2026

سێ پلان لەلایەن مۆرینیۆوە بۆ سەرکەوتن بەسەر بارسێلۆنادا

رووداو دیجیتاڵ یانەی ریال مەدرید، یارییەکی قورس بەرامبەر بارسێلۆنا لە نێو یاریگای ئەوی دواییان، لە گەڕی دەی لالیگا ئەنجامدەدات، یارییەک کە دەکرێ کۆتایی بەهەموو خەونێکی مەدریدییەکان، بۆ رکابەریکردن لەسەر نازناوی وەرزی ئەمساڵی لالیگا بهێنێت. یارییەکە کاژێر 23:00 بەکاتی باشووری کوردستان ئەنجامدەدرێت. یارییەکە، بۆ ریال مەدرید لە دۆخێکی سەختدایە، تیپەکە بە 21 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی بەدەستەوەیە، بەجیاوازیی شەش خاڵ لە دوای بارسای پێشەنگەوەیە کە 27 خاڵی هەیە.


⬅ Back home Read full article ➡